بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر «ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی» جەختی کرد: بەربەست قوت کردنەوە لە بەردەم پێدزەی سیاسی و زاڵ بوونی ئەمریکا بە سەر ئێران لە ڕێگای دانوستان نەکردن لەگەڵ شەیتانی گەورە، سیاسەتێکی لۆژیکانەیە کە پشتی بە بنەمای پتەوی ئایینی و ژیرمەندی بەستووە.
ئەم بەیاننامەیە تیشک دەخاتە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق و لوبنان و کاردانەوەی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە لە ھەمبەر دەستوەردانەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و ڕاشیدەگەیەنێت کە: پێکھاتنی بەرەی خۆڕاگری و شکست ھێنانی ئاژاوەی داعش و تیرۆریزمی تەکفیری لە عێراق و سووریا و ھەرەس ھێنانی دوژمنان لە شەڕی یەمەن، دەستکەوتی ئەو بەرخۆدانەیە کە لە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوییەوە لە ئێراندا دەستی پێ کرد.
سبەینێ دووشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی کۆچیی ھەتاوی و چوارەمی نوامبەری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی «ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی» لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.
چل ساڵ لەمەبەر لە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی نوامبەری ساڵی ١٩٧٩ی زایینی خوێندکارانی ئێرانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە پیلانە بەردەوامەکانی ئەمریکا دژی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستیان گرت بەسەر مەکۆی شۆڤاری « باڵوێزخانەی ئەمریکا» لە تاران دا.
.........
340